بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سوهەیلە سەڵتانی وتی: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەڕای بەردەوام بوونی پێشێلکارییەکانی دەستووری ئەو وڵاتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و لەبەرچاو نەگرتنی دەنگی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە قەدەغەی هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێم، بەشە بودجەی هەرێم بەتواوەتی دەخاتە بەردەستی هەولێر.
سوڵتانی بە وتنی ئەوەی کە هەرێم داهاتە نەوتی و گازییەکانی خۆی کە ملیارها دۆلارە، لە نێوان بێدەنگیی ڕاگرتنی کازمی ڕادەستی بەغدا ناکات، زیادی کرد: هەولێر بەشە 17 لەسەدییە بودجەکەی خۆی لە بەغدا داوا دەکات کە ئەوە لە دژی پارێزگا باشووری و ناوەندییەکانە کە زیاتر لە 90 لەسەدی هەناردە کردنی نەوت پێک دەهێنن.
Your Comment